7.
له شوباتی 2008 ڕیَكه‌وتننامه‌ی نیَوان نۆینه‌ری
حكومه‌تی مودراتی سویدی له به‌غداو وه ووشیار
زیباری وه‌زیری خاریجی حكومه‌تی عیراقی
ئیمزاكراوه سه‌باره‌ت به وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و
په‌نابه‌رانه‌ی داوای په‌نابه‌رییان
ڕه‌تكراوه‌ته‌وه وه‌یان ئیقامه‌ی كاتیان هه‌یه
به‌هۆیه‌وه 1400 په‌نابه‌ری كوردی عیَراقی دوای 7
سالَ یان 8 سالَ ژیانكردنیان له سوید وه
هه‌موویان به بریاریَك ئیقامه‌ی كاتیان پیَدرا
دوای ئه‌و ریَكه‌وتنامه‌یه ئیقامه‌ی كاتی بۆیان
تازه‌نه‌كرایه‌وه گرتن‌و راونان‌و دیپۆرتیان بۆ
به‌غدا ده‌ستیپیَكرد له‌ویَشه‌وه بۆ فرۆكه‌خانه‌ی
نیو ده‌ولَه‌تی هه‌ولیَر كه زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی
نیَراونه‌ته‌وه كورد بوون.ده‌قی ئه‌م ڕیَكه‌وتنه
به ئاشكرا له میدیاكان بلاَو بۆته‌وه ته‌واوی
سه‌رچاوه‌ی ریَكخراوه‌كان بلاَویانكردۆته‌وه
زیاتر له‌مانه‌ش ئه‌و ئیختیاراتانه‌ی خراوه‌ته
به‌رده‌ست په‌نابه‌رانیَك كه ده‌گه‌ریَنه‌وه
له‌سه‌ر سایتی بالَویزخانه‌ی عیَراقی له
ستۆكهۆلَم بلاَوبۆته‌وه.هاوپیَچه
به‌لَگه‌كان....
8.
له 14-5-2009 هه‌مان ڕیَكه‌وتنامه له‌نیَوان
حكومه‌تی عیَراقی و حكومه‌تی نه‌رویجی ئیمزاكراوه
به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر په‌نابه‌ر
دیپۆرتكراوه‌ته‌وه، له‌و ولاَته‌وه له‌ریَگای
ستۆكهۆلَمه‌وه . په‌نابه‌ران شاهیدی ئه‌وه‌ن كه
نۆینه‌ری حكومه‌تی هه‌ریَم له فرۆكه‌خانه‌ی سوید
ئاماده‌بوو بۆ وه‌رگرتنی لیستی په‌نابه‌ره
نیَراوه‌كان به‌لَگه‌كانمان پیَشتر
بلاَوكردۆته‌وه ریَكخراوی په‌نابه‌رانی كوردی
عیراقی له نه‌رویج راستیه‌كانی ئه‌و
ریَكه‌وتننامه‌یه‌ی پشت ڕاستكردۆته‌وه.
9.
سایتی ده‌نگو باس له چاوپیَكه‌وتنی له‌گه‌لَ
تانیا ته‌لعه‌ت گلی ئه‌ندامی لیجنه‌ی
په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه ئه‌وه‌ی راِگه‌یاندوه
كۆمه‌لَیَك پرۆتۆكۆل ئیمزاكراوه له پیَناو
خۆشبوون له قه‌رزه‌كانی عیَراق. په‌نابه‌ران
وه‌ربگرنه‌وه به‌لَگه ئه‌و چاو پیَكه‌وتنه
هاوپیَچی ئه‌م نامه‌یه‌یه.
10. به‌رده‌وام پیَش گه‌یشتنه‌وه‌ی ئه‌و فرۆكانه‌ی
په‌نابه‌ری به‌زۆر نیَراوه‌یان پیَیه له
هه‌ریَمی كوردستان، پیَش وه‌خت هیزی تایبه‌ت
ئاماده‌كراوه له فرۆكه‌خانه‌ی نیو ده‌ولَه‌تی
هه‌ولیَرو سلیَمانی به جل‌و به‌رگی تایبه‌تو چه‌كی
تایبه‌ت و دواتریش ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی
ناڕه‌زایىه‌تیان ده‌ربڕیبیَت یان دانه‌به‌زی بووبن
له فرۆكه‌كه ئه‌وا به‌زه‌برو له‌ژیَر
هه‌ره‌شه‌دا په‌نابه‌ران شه‌قكاری و لیدراون
به‌زۆر دابه‌زینراون (كه ئه‌مه ئیتر به‌لَگه‌ی
ناویت ته‌واوی مدیاكانی كوردستان له‌زمانی
په‌نابه‌ره به‌زۆر نیَراوه‌كانه‌وه ئه‌وه‌یان
راپۆرتكردوه).
11. كردنه‌وه‌ی نوسینگه‌ی ریَكخراوی(
12. په‌نابه‌رانیَكی به‌زۆر نیَراوه كاتیَك ناوی
نه‌بووبیَت له فرۆكه‌خانه‌ی نیو ده‌ولَه‌تی
هه‌ولیَر به‌هه‌مان فرۆكه له‌گه‌لَ
پاسه‌وانه‌كانی به‌ریتانیاوه نیَراونه‌ته‌وه
به‌ریتانیا (چه‌ند حاله‌تی وا له فرۆكه‌خانه‌ی
نیو ده‌ولَه‌تی هه‌ولیَر روویداوه پیَشتر ئیَمه
ناوی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌مان له ریگای ناوه‌ندی
هه‌والَگریه‌وه بلاَوكردۆته‌وه.
13. سالَی 2006ریَكخراوی ئیَمه ویستی یه‌كیَك
له‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه له وه‌جبه‌ی 15
په‌نابه‌ر به فرۆكه‌ی سه‌ربازی نیَرابووه بۆ
كوردستان به هه‌لَه، وه‌زاره‌تی ناوخۆی
به‌ریتانیامان ناچار كرد كه بهینیَته‌وه به‌لاَم
به‌داخه‌وه حكومه‌تی هه‌ریَم ته‌واوی زانیاری
له‌سه‌ر ئه‌و هاولاَتیه به وه‌زاره‌تی ناوخۆ
دابوو و ریَگه‌گری كردبوو له هیَنانه‌وه‌ی ئه‌و
په‌نابه‌ره. كه ئیَمه ویَنه‌ی به‌لَگه‌كانمان
له‌ریَگای پاریزه‌ریَكه‌وه پیَگه‌یشت .
له‌مانه‌ش زیاتر وه‌رگرتنه‌وه‌ی په‌نابه‌ره
به‌زۆر نیَراوه‌كان له هه‌ردوو فرۆكه‌خانه‌ی نیو
ده‌ولَه‌تی هه‌ولیَرو و سلیَمانی بیَ له‌خۆ
نیشاندانی بچوكترین ناره‌زایه‌تی له‌لایه‌ن
حكومه‌تی هه‌ریَمی كوردستانه‌وه. به
پیَچه‌وانه‌وه به‌رده‌وام هاوكاری ئه‌م سیاسه‌ته
چه‌وه‌ته‌كراوه دوایین ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران
بۆ كوردستان له 28-3-2010 له كاتیَكدا كه
وه‌فدی په‌رله‌مانی كوردستان به سه‌ردانیَك
گه‌یشتبوونه به‌ریتانیا له‌گه‌لَ لایه‌نه
په‌یوه‌ندیداره‌كاندا له كۆبوونه‌وه‌دا بوون.
زیاتر له
4 هه‌زار په‌نابه‌ر به‌زۆر ڕه‌وانه‌ی كوردستانكرونه‌ته‌وه
تا ئیَستا هیچ یه‌ك له‌داواكاریه‌كانیان جیَ
به‌جیَنه‌كراوه كه به‌شیَوه‌ی یاداشت خراوه‌ته
به‌رده‌ست په‌رله‌مانی كوردستان سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌ریَم
و سه‌رۆك كۆماری عیَراق.
داواكاریه‌مان له لیژنه‌ی مافی مرۆڤ له په‌رله‌مانی
كوردستان ئه‌وه‌یه :
ئه‌م
دۆسیه‌یه به‌رنه په‌رله‌مان و كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی
له‌سه‌ر ئه‌نجام بدریَ به به‌شداری نۆینه‌ری حكومه‌تی
هه‌ریَم ونۆینه‌ری فیدراسیۆنی په‌نابه‌رانی عیَراقی بۆ
گه‌یشتن به بڕیاریَكی دروست له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه
كه له‌خزمه‌تی په‌نابه‌رانی كوردا بیَت.
ئیَمه
لیَره‌دا چه‌ند داواكاری وپیَشنیار ده‌خه‌ینه به‌رده‌می
ئیَوه بۆ ئه‌وه‌ی له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا قسه‌ی له‌سه‌ر
بكریَ.
1.
ئه‌و په‌نابه‌ره كوردانه‌ی به‌زۆره‌ملی ڕه‌وانه‌ی
كوردستان ده‌كریَنه‌وه له‌لایه‌ن
فرۆكه‌خانه‌كانه‌وه وه‌رنه‌گیریَنه‌وه.
2.
ڕاگرتنی ده‌ستبه‌جیَ ئه‌و ڕیَكه‌وتننامانه‌ی
كه‌له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌ریَمه‌وه ئه‌نجامدراوه
له‌گه‌لَ وولاَتانی ئه‌وروپا دا ده‌رباره‌ی
ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران وه ئه‌مه به‌ڕه‌سمی
ڕابگه‌یه‌نریَت.
3.
ئه‌م ڕه‌وشه‌ى په‌نابه‌ران له‌ولاَتانى ئه‌وروپا و
به‌تایبه‌تى سیاسه‌تى ناردنه‌وه‌ى په‌نابه‌ران
ئیدانه‌و سه‌ركۆنه بكه‌ن و به‌ڕه‌سمى به‌حالَه‌تی
پیَشیَلكارىیه‌كانى مافى مرۆڤى له‌قه‌لَه‌م بده‌ن
وداوا بكه‌ن كه ڕیَز له‌مافی مرۆڤ بگرن.داوا له
یوئین بكه‌ن كه فشار بخاته سه‌ر وولاَتانی
ئه‌وروپی بۆ ڕیَزگرتن له‌مافی په‌نابه‌رانی كورد‌و
مامه‌لَه كردنیان وه‌كو ئینسان.
4.
داوا له حكومه‌تی عیَراقی بكریَت كه ته‌واوی
ئه‌و ڕیَكه‌تنه ئاشكرا‌و نهیَنیانه‌ی له‌سه‌ر
حسابی په‌نابه‌ران كراوه هه‌لَبوه‌شیَنه‌وه،هیچ
په‌نابه‌ریَك له فرۆكه‌خانه‌ی به‌غدا
وه‌رنه‌گیریَته‌وه.
5.ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی به‌زۆره ملی دیپۆرتی
كوردستان كروانه‌ته‌وه قه‌ره‌بوو بكریَنه‌وه
،بیمه یان كاری گونجاویان بۆ دابین
بكریَت.وه‌لاَم به خواسته‌كانی په‌نابه‌ره
دیپۆرتكراوه‌كان بده‌نه‌وه كه به‌شیَوه‌ی یاداشت
ئاڕاسته‌ی په‌رله‌مان وسه‌رۆكی حكومه‌ت كراوه.
6.
داواكاری قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی كه‌سوكاری ئه‌و
په‌نابه‌رانه‌یین كه مندالَه‌كانیان له‌ڕیگای
په‌نابه‌ریدا تیاچوون .
جیَ به‌جیَ
كردنی ئه‌م داوایانه له‌خزمه‌تی خه‌لَكی كوردستان و
به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی په‌نابه‌رانی كورده له‌ده‌ره‌وه
به‌هیواین به چاویَكی به‌رپرسیاریانه بۆ جیَ به‌جیَكردنی
ئه‌م داوایانه هه‌ولَ بده‌ن وه‌لاَمان بده‌نه‌وه..
ئیَمه ده‌ستى هه‌ر هه‌ولَیَكى ئینسانى كه له خزمه‌ت
باشكردنى ره‌وشى په‌نابه‌راندا بیَت ده‌گوشین و به‌ته‌واوی
تواناشه‌وه بۆ ئه‌م ئامانجه له‌گه‌لَ ئیَوه هاوكار
ده‌بین.
له‌گه‌لَ
ریَزمدا
ده‌شتی
جه‌مال
سكرتیَری
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عیَراقی
17-5-2010
ژماره‌ی
موبال(07856032991))
تیبینی
:ئه‌م نامه‌یه هاوپیَچ به ژماره‌یه‌ك له به‌لَگه‌و
نوسراو‌و راگه‌یاندنی ره‌سمی له‌ریَگای به‌رپرسی فیدراسیۆن
لقی كوردستانه‌وه ڕه‌وانه‌ی لیژنه‌ی مافی مرۆڤ له
په‌رله‌مانی كوردستان كراوه تا ئیَستا هیچ وه‌لاَمیَكی
ڕه‌سمی نه‌دراوینه‌ته‌وه، جگه له‌وه‌ی له‌م ماوه‌یه‌دا
به‌دوای شكستی ناردنه‌وه‌ی 70 په‌نابه‌ری كورد بۆ
فرۆكه‌خانه‌ی سلیَمانی ،حكومه‌ته‌كانی ئه‌وروپاو
به‌تایبه‌تی به‌ریتانیا سیاسه‌تیَكی تریان گرته به‌ر
ئه‌ویش له‌ڕیَگای هیَنانی وه‌فدی حكومه‌تی عیراقی له
به‌غداوه بۆ سه‌ردانی گرتووخانه ده‌ستبه‌سه‌ره‌كان
به‌دوای ئه‌م سه‌ردانه‌دا له 9-6 وه 16-6 دا دوو وه‌جبه
نزیك به 100 په‌نابه‌ری دیكه كه زۆربه‌یان هاولاَتی
هه‌ریَمی كوردستان بوون دیپۆرتی به‌غدا كرانه‌وه له‌ویش
ژماره‌یه‌كیان زیندانی‌كران ، دوای هه‌ولَه‌كانی ئیَمه و
ریَكخراوه مرۆیه‌كان ئازاد كران. ئه‌م ڕاستیه ئیتر هیچ
گۆمانیَك ناهیَلَیَته‌وه له ڕیَكه‌وتننامه‌و ته‌وافق و
هاوكاری حكومه‌تی عیَراق و هه‌ریَم بۆ ئه‌م سیاسه‌ته
چه‌وته.
له‌كاتی
پیَویستدا ته‌واوی به‌لَگه‌كان بۆ ڕای گشتی
راده‌گه‌یه‌نیین.